دوو خۆپێشاندەر كوژران و 18 خۆپێشاندەری تریش بریندار بوون

دوو خۆپێشاندەر كوژران و 18 خۆپێشاندەری تریش بریندار بوون
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (20-5-2016)؛ خۆپێشاندەرانی رەوتی سەدر دوای بەرێوەچوونی نوێژی هەینی خۆپێشاندانێكی گەورەیان ساز كرد و ئاراستەی خۆپێشاندانەكە رووی لە ناوچەی سەوز كرد و خۆپێشاندەران دەرگای ناوچەی سەوزیان شكاند و روویان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردەوە.


سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق بڵاویان كردەوە كە هێزەكانی ئەمنی شاری بەغدا بۆ رێگریكردن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو رێگاكانی كۆماری و چەند ناوچەیەكی دیكەیان داخست و هێزێكی زۆریان لەو ناوچانە بڵاوەپێكرد و دواتر خۆپێشاندەران بەربەستەكانی بەردەم ناوچەی سەوزیان تێكشكاند و رووبەڕووی تەقەی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە.


بەپێی سەرچاوەكان؛ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە؛ 2 خۆپێشاندەر كوژراون و 18ی دیكەش برینداربوونە.




باسنیوز
Top