خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ دەكەن

 خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ دەكەن
خۆپیشاندەران بەرە بەرە ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ دەكەن و بەرەو ناوچەكانی عەللاوی گۆڕەپانی تەحریر پاشەكشە دەكەن

سەعید مەعن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغداش رایگەیاند دۆخەكە كۆنترۆڵكرایەوە. راشیگەیاند ئەوەی روویداوە كارێكی گێرەشێوێنی بووە.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندانەكان 39 برینداریان وەرگرتوون، بەپێی زانیارییەكانی رووداویش 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون.



رووداو
Top