لەبەغدا 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، 25 خۆپیشاندەر و 3 رۆژنامەنووسی دیكە برینداربوونە...

لەبەغدا 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، 25 خۆپیشاندەر و 3 رۆژنامەنووسی دیكە برینداربوونە...
بەهۆی بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی و هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر ناوچەی سەوز، باری نائاسایی لە بەغدا راگەیێندرا و هاتووچۆكردن تا كاتێكی نادیار قەدەخەكرا، هەروەها سەرجەم دەروازەكانی بەغدا داخران.

دەستڕێژی گوللە و هێرشكردنە سەریان پێشی بە خۆپیشاندەران نەگرت و دواجار بەشێكیان دەروازەكانیان شكاندن و گەیشتنە نێو نووسینگەی عەبادی و نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران.

بەپێی دوایین زانیارییەكان بەهۆی هێرش و دەستڕێژی گوولەی هێزە ئەمنییەكان، 3 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، 25 خۆپیشاندەر و 3 رۆژنامەنووسی دیكە برینداربوونە.

پاشنیوەڕۆی هەینی 20-5-2016، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە، هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی تەحیر بەڕێكەوتن و دەرگای ناوچەی سەوز و پردی كۆمارییان شكاند، پاشان شەڕ و ئاڵۆزی و تەقە دروستبوو.




رووداو
Top