داعش دەرگای مەسقا و كۆشكی شای دەوڵەتی ئاشووری لە عێراق وێرانكرد

داعش دەرگای مەسقا و كۆشكی شای دەوڵەتی ئاشووری لە عێراق وێرانكرد
داعش لە ماڵپەڕی خۆی وێنەی تەختكردنی دەرگای مەسقای مێژوویی و كۆشكی شای دەوڵەتی ئاشووریيەكانی لە شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا بڵاوكردەوە.

رێكخراوی داعش بەردەوامە لەسەر وێرانكردنی شوێنەوارە مێژووییەكانی دەوڵەتی ئاشووری لە عێراق.

داعش ژمارەیەك وێنەی وێرانكردنی ئەو شوێنەوارانەی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لەسەر ئەنتەرنێت بڵاوكردەوە، كە چەكدارەكانی لە شاری موسڵ تەختیان دەكەن، لەوانەش وێنەی وێرانكردنی كۆشكی شای دەوڵەتی ئاشووری سەنحاریب و دیوارەكانی و دەرگای مەسقای مێژوویی.

مێژووی دەرگای مەسقا بۆ سەدەی حەوتەمی پێش زایین 705 ـ 618 دەگەڕێتەوە و بریتییە لە دەرگای كۆشكی سەنحاریبی ئیمپراتۆری دەوڵەتی ئاشووری نوێ‌.


دوای كشانەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە حوزەیرانی 2014 داعش شاری موسڵی بەتەواوی كۆنترۆڵكرد و تاوەكو ئێستاش چەندین ناوچەی شوێنەواری مێژوویی و شارستانی ئەو شارەی وێرانكردووە، لەوانە ئەنتیكەخانەی موسڵ، گامێشی باڵدار، حەزەر، نەمرود و مزگەوتەكان، دواینیشیتان دەرگای موسقا و كۆشكی شا سەنحاریب بوو.








رووداو
Top