بەغدا مێدیا دەکاتە ئامانج
بەگوێرەی زانیاریی مێدیایی، داخستنی ئەم دوو کەناڵە و بەرنامەیەکی دیکەی تەلەڤزیۆنی-بەرنامەی بەشیر-، لە مانگی ئازاردا، بە هۆی ترسەوە بووە لەوەی ئەو کەناڵانە ڕۆڵیان هەبووە لە وروژاندنی ململانێ و نانەوەی پشێویی تایفی.
ئەم دوو کەناڵە کە زۆرترین بینەریان سوننەمەزەبەکانن و نزیکن لێیانەوە، بە مەترسی بۆ سەر بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕاگەیاندنیش ناو دەبرێ.
بەگوێرەی لێدوانی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵی ئەلجەزیرەیش، جیا لە ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییە عێراقییەکان، داخستنی کەناڵەکەیان، پێچەوانەی پەیمانی پیشەیی شەرەفە.
(وەلید ئیبراهیم) بەرپرسی نووسینگەی ئەلجەزیرە لە بەغدا دەڵێ، ئەوان سەرنجیان لەبارەی بەکارهێنانی واژەی "میلیشیا"-مەبەست لە حەشدیشەعبییە- هەبووە.
KDP
