عەبادی: لە رزگارکردنەوەی مووسڵ نزیک بووینەتەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی وتارێکدا لە کۆڕبەندی گفتوگۆی هاوبەشدا، کە بە ناونیشانی ”گەنجان هیوای عێراقن“ بەڕێوەچوو، رایگەیاند، گرووپە چەکدارییە توندڕەوەکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر وڵات.
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێشتا مەترسیی توندڕەوان لەسەر وڵاتدا ماوە و ئەوان هەوڵ دەدەن بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا و شارۆکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار دوور بخەنەوە، لە کاتێکدا ”لە دەست پێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکە نزیک بووینەتەوە“.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لە مانگی حوزەیرانی 2014ـەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیر کرا.
باسنيوز
