دوو وه‌زیر و 40 په‌رله‌مانتار سكاڵا له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمار ده‌كه‌ن

دوو وه‌زیر و 40 په‌رله‌مانتار سكاڵا له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمار ده‌كه‌ن
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیری ته‌ندروستى حكوومه‌تی عێراق، سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى تۆماركرد له‌باره‌ى نایاساییبوونى ئه‌و دانیشته‌ی كه‌ تیایدا هه‌ردووكیان له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ میدیاكانی عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 40 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ عه‌دیله‌ حه‌مود، وه‌زیری ته‌ندروستى و محه‌مه‌د شیاع سودانى، وه‌زیری كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، تۆمار كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسى عێراقی (SNG) ئاشكراى كردووه‌، سكاڵاكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى 10 وه‌زیرى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى درا و ئه‌وان ئه‌و دانیشتنه‌ به‌ نایاسایی ده‌زانن.
باسنیوز
Top