سێ خۆكوژ خۆیان به بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قانده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند، سێ خۆكوژ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆیان به بنكه‌ی پۆلیسی ئینتیسار له قه‌زای ئه‌بوغرێب له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قاندووه‌ته‌وه، دوای هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر بنكه‌كه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی هێرشی ئه‌و سێ خۆكوژه‌وه، دوو پۆلیس كوژراون كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی عه‌قید و چوار پۆلیسی دیكه‌ش برینداربون.
دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شوێنه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌و بریندارانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
خەندان
