وه‌زیرێكی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌بادی ده‌كات
كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌ی. كه‌تیایدا هاتوه "حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ئاماده‌بوونی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و نهوتو پلاندانان‌و كاره‌باو بانكی ناوه‌ندی كردووه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنی عیراق له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكراوهو باس له‌پلانه‌كانی حكومه‌تیش بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌كه‌رته جیاوازه‌كان كراوه.
به‌شداریكردنی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان 5ی ئه‌م مانگه بڕیاریاندا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا تائه‌وكاته‌ی بارودۆخی عیراق رونده‌بێته‌وه، دا‌واشیان له‌وه‌زیره كورده‌كان كرد بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.
هاوكات یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیره كورده‌كان ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بون، له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی تری كابینه‌كه‌ی عهبادیو به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌كردوو ئه‌نجامنه‌درا.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێویسته 12 وه‌زیر ئاماده‌ی بن له‌كۆی 22 وه‌زیر كه‌ده‌كاته رێژه‌ی (50+1).
پێشتر دوو وه‌زیری كورد (فریاد رهواندزیو ده‌رباز محه‌مه‌د) له‌كۆی سێ وه‌زیری كورد له‌به‌غدا جه‌ختیانكرده‌وه كه ئه‌وان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دهكهنو ته‌نها كاری وه‌زاره‌ته‌كانیان رایی ده‌كه‌ن.
