سیناتۆرێكی ئەمەریكا: عێراق بەكردەوە بە سەر كورد و شیعە و سوننەدا دابەش بووە

سیناتۆرێكی ئەمەریكا: عێراق بەكردەوە بە سەر كورد و شیعە و سوننەدا دابەش بووە
سیناتۆرێكی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە كە عێراق ئێستا برکردەوە بەسەر سێ ناوچەی كورد و شیعە و سوننەدا دابەش بووە.

لە پانێلێكی پەیمانگەی هەدسن بۆ توێژینەوە، كە تایبەت بوو بە قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاروباری دەرەوەی ئەمەریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ، سیناتۆری كۆمارییەكان و پاڵێوراوی پێشووی ئەو حزبە بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوە كردوە كە عێراق بە شێوەیەكی كردەیی بەسەر سێ ناوچەی كوردی و شیعە و سوننەدا دابەش بووە.

ئەو سیناتۆرە ئەمەریكییە ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق كردووە، بەتایبەت شەڕی داعش و گرووپە هاوشێوەكانی لە عێراق كە وای كردووە ئەو وڵاتە بەسەر سێ ناوچەی كوردی و شیعە و سوننەدا دابەش بكرێت.

ئەوەشی باس كردووە كە ئەمەریكا دەبێ لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعش و گرووپە توندڕەوەكان لە عێراق و سووریا بكۆڵێتەوە و لەو بارەیەوە، ماركۆ ڕۆبیۆ، بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی سووریای بە یەكێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی داعش لە ناوچەكە دانا.







باسنيوز
Top