یهكێتی ئهوروپا داوایهك له عێراق دهكات
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لەعێراقو باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەوروپا کە وێنەیەکی لەمیدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە تیایدا داوا لەھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقو سەرجەم سەرکردە سیاسییەکانی دەکات، ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی ئاشتییانەی کێشەکانی عێراق.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە سەرجەم لایەنەکانو ھەموو ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆیەکی بەپەلە بکەن، بۆئەوەی ئەو جیاوازیو ناکۆکییانەی ھەیەو دەبنە ڕێگر لەبەردەم کارەکانی پەرلەماندا دوور بکەونەوە لەھەڵسوکەوتو مامەڵە نادیموکراسییەکانی ناو پەرلەمان.
یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دەبێت دەسەڵاتی جێبەجێکار ئاسایشی پەرلەمانو پەرلەمانتاران بپارێزێتو دڵنیایی بدات، بۆئەوەی پەرلەمانتاران بتوانن ئامادەی دانیشتنەکان بن، ھاوکات گوێ لەداخوازیو داواکاری ھاوڵاتیانیش بگرن، دەشبێت گرنگی گەورە بدرێت بەدواداچوونی چاکسازییە سیاسیو ئابوریو کارگێڕیو ھاوکات دژایەتی گەندەڵی بکرێت.
ZNA
