تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەعقوبە زیاتر 50 قوربانی لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەعقوبە زیاتر 50 قوربانی لێدەکەوێتەوە
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەعقوبەی پارێزگای دیالە زیاتر لە 50 قوربانی لێدەکەوێتەوە و داعش دەڵێت "حەشدی شەعبی کردووتە ئامانج".

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9-5-2016 لە نزیک چێشخانەیەکی میللی لە ناوچەی شەفتەی بەعقوبە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا زیاتر لە 12 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکە برینداربوونە.

هەر لەوبارەوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیە رایگەیاند و، دەزگای ئەعماق-ی سەر بە داعش رایگەیاندووە، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و گردبوونەوەیەکی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج.
Top