تارق حه‌رب: هه‌موو خۆپیشانده‌رێك ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر فه‌تلاوی تۆماربكات
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئیراده‌و كه‌سی نزیك له‌نوری مالیكی، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر په‌رله‌مان به "زومبی" وه‌سفكردبوو، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ شێوازی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر پهرلهمانتارانو په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران.
"زومبی" كه‌سانێكی خهیاڵینو له‌ڕاستیدا بوونیان نییه، زیاتر له فیلمه ترسناكه‌كاندا دهبینرێتو له‌زۆرێك له‌و فیلمانه‌دا به‌ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌بینرێن كه ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و گوشتی مرۆڤ ده‌خۆن.
تارق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشانده‌ران یاخوود هه‌ر رێكخراوێكی په‌یوه‌ندیدار بهخۆپیشاندانهكانهوه ده‌توانێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر فه‌تلاوی تۆماربكات، له‌به‌ر ناوهێنانی خۆپیشانده‌ران به‌و ناوه".
وتیشی : " سكاڵا تۆماركردن شتێكه‌و ده‌رچوونی بڕیار له دادگاوه شتێكی تره".
30ی ئه‌م مانگه هه‌زاران كه‌س له‌خۆپیشانده‌رانی توڕه‌ی به‌غدا كه زۆربه‌یان له‌لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در بوون به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزیان به‌زاندو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر بیناو هۆڵی په‌رله‌مانی عیراق‌و په‌لاماری چه‌ند پهرلهمانتارێكیاندا.
