فوئاد مه‌عسوم و مالیكی داوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
ئه‌و داوا هاوبه‌شه‌ی فوئاد مه‌عسوم و نوری مالیكی، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیان هات كه ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا ئه‌نجامیدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كراوه سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسیی و ئابوریی یه‌كان و رێوشوێنه‌كانی سه‌ركه‌وتنی عێراق له تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی ئێستا كه روبه‌ڕوی ولاَت بوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، روانین و بۆچونه‌كانی فوئاد مه‌عسوم و مالیكی چون یه‌ك بون له ئاست زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه باسكران، جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی قوڵكردنه‌وه‌ی دیالۆگی راشكاوانه و چڕ و پڕ له نێوان لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی و خستنه‌گه‌ڕی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه ئاساییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به یه‌كگرتویی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی گرنگیی زۆره بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ولاَت له هه‌لومه‌رجی ئێستادا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یه‌كه‌م كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات، له‌دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی كه له 30 مانگی رابردوو روویدا كاتێك خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان بڕی و چونه ناو هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار.
دوێنێش سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته سلێمانی، به ئامانجی رازیكردنی كوتله كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه به‌غداو به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریاندابوو نه‌چنه‌وه به‌غدا تا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
تائێستاش دیار نییه كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سێ شه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت یان نا، به‌تایبه‌ت كه په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو ده‌ڵێن ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نابن و هه‌ڵوێستی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌دریش دیار نییه.
ئه‌مڕۆش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ پاراستنی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان
