هێزێكی تازه بۆ به‌شداریكردن له ڕزگاركردنی مووسڵ پێكده‌هێنرێت
سه‌یدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجومه‌نی پارێگای مووسڵ بۆ(باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند:" به‌م نزیكانه پارێزگاری مووسڵ پێكهێنانی هێزی حه‌شدی جه‌ماوه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به ناونووسین و وه‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت ئاره‌زوویان هه‌یه ببنه چه‌كدار له‌ڕیزی ئه‌و هێزه".
گوتیشی: "حه‌شدی جه‌ماوه‌ری هێزێكه له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری مووسڵ پێكدێت به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌بوو له كاتێكی زۆر زووتر ئه‌و هێزه پێك بهێنرێت كه ئامانج لێی به‌شداری پێكدرنیانه له شه‌ڕی ڕزگاركردنی مووسڵ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پارێزگاری مووسڵ و حكوومه‌تی عێراق پیشتیوانیی ئه‌و هێزه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هرێمی كوردستانیش هاوكارده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجومه‌نی پارێگای مووسڵ زیاتر گوتی: " هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی جه‌ماوه‌ری و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی ڕزگاركردنی مووسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن و ئێمه به‌باشی ده‌زانین كه هه‌رێمی كوردستان مه‌رجی بۆ به‌شداریكردن له‌و شه‌ڕه هه‌بێت ئه‌ویش بریتی بێت له پاراستنی مافی كورد له شاری مووسڵ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی".
باسنيوز
