په‌رله‌مانتارێکی عێراق: له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی شیعه‌کان ڕووبدات
ئاژانسی ھه‌واڵی ئهلعهراقیون بڵاوی کرده‌وه، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھۆشداریی داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان باڵه‌کانی شیعه به‌تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی و سوپای به‌در و عه‌سائیبی ئه‌ھلی ھه‌ق.
به پێی ھه‌واڵی سه‌رچاوه‌که، مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی نوێنه‌ری ھاوپه‌یمانیی عێراقی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھۆشداری داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆی شیعه‌کان به‌جۆرێک که پریشکی ئه‌و شه‌ڕه ھه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی دووپات کردووه‌ته‌وه که بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی که‌سانێک پێشبینی ده‌که‌ن. بۆیه نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه که له‌وانه‌یه شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان باڵه‌کانی شیعه له عێراق ڕوو بدات.
