عەبادی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی دوور دەخاتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەست کەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (5\5\2016)، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی لادانی 7 ئەفسەری پلەداری ناو وەزارەتی بەرگریی عێراقی دەرکردووە کە لەناویاندا بەرپرسی فەرماندەی هێزەکانی ناوچەی سەوز و فەرماندەی ئەو هێزەی پێشمەرگە کە ئەرکی پاراستنی پەرلەمانی عێراقی لە ئەستۆیە، هەروەها فەرماندەی تایبەتیی هێزە مووشەک وەشێنەکانی عێراق و بەرپرسی دۆسیەی ئەمنیی هێزی هەواڵگریی کەڕادە هەن.
هەر لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەری لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: “ڕاستە عەبادی بڕیاری دوورخستنەوەی چەند فەرماندەیەکی سەربازی داوە، لە کاتێکدا بۆ گۆڕین و لادانی ئەو فەرماندانە، دەبووایە پرسی بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەکەمان بکردبایە”.
