سولەیمانی بۆ سەدر: سەگەکانت کۆبکەوە ئەگەرنا سەگەکانم دەنێرم
بەپێی هەواڵی ژمارەیەک ماڵپەڕی عێراقی، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی پەیامێکی زارەکی بە یەکێک لە سیاسەتمەدارە عێراقییەکان بۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناردووە.
رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە هوتافیان دژی ئێران دەکێشا و دەیانگوت “ئێران بۆ دەرەوە”.
قاسم سولەیمانی پەیامە زارەکییەکەی بە شێوەزاری عەرەبیی عێراقی بۆ سەدر ناردووە و بە موقتەدا سەدری گوتووە، ”سەگەکانت کۆبکەوە“، وەک ئاماژەیەک بۆ خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی دژی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق.
فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی هەڕەشەی لە رێبەری رەوتی سەدر کردووە، کە لە ئەگەری کۆتایی نەهێنان بە خۆپیشاندانەکان، ئەوا ”سەگەکانمت بۆ دەنێرم“.
باسنيوز
