په‌رله‌مانتارانی كورد چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تین
شه‌ممه‌ی رابردوو 30ی نیسان، په‌رله‌مانتارانی كورد كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری ناڕازییه‌كانی خۆپیشاندهرانو بهزهحمهتیهكی زۆر گه‌یشتن به‌ئارامی، هه‌ندێكیان هه‌مان رۆژو ئه‌وانی تریش رۆژی دواتر گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌ئێستادا ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی كورد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و هیچ به‌رچاو رونییهكیشیان نییه بۆ جارێكی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رچه‌نده چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی له‌به‌غدا به‌ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌غدا راوێژیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كردوه‌و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ به‌غدا به‌ستۆته‌وه به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تییه‌وه.
شێركۆ مه‌نگوڕی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی وت "مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غدا، به‌نده به‌بڕیاری سه‌كردایه‌تی سیاسی كورده‌وه، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌وان گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بڕیاره ده‌بن".
وتیشی كه ئه‌وان وه‌كو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی راوێژیان به‌سه‌ركردایه‌تی خۆیان كردوه "له‌گه‌ڵیان كۆبوینهتهوهو له‌سه‌ر دۆخی به‌غداو رووداوه‌كان گفتوگۆمان كردووه، بۆیه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ته‌واوه‌تی له‌و باره‌یه‌وه، چاوه‌ڕوانی سه‌كردایه‌تی حزب‌و سه‌ركرایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ن".
چونه‌ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو بینای په‌رله‌مان دۆخی عیراقی بۆ قۆناغێكی تر گواسته‌وه، به‌شێویه‌ك هه‌ندێك ده‌نگ له‌هه‌رێمی كوردستان باس له‌نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی ده‌كه‌ن.
كاتێك خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان شكاند‌و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێكه‌وتن، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌غدا له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان له‌نێویاندا فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق گیریانخوارد.
له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركرنیشیاندا روبه‌ڕوی په‌لامارو سوكایه‌تیكردن بونه‌وه، ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردی بۆ به‌غدا كرده جێی پرسیار.
بیروان خه‌یلانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خه‌ندانی وت "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی‌و بێ رێزییه‌ی به‌رانبه‌ر به په‌رله‌مانتارانی كورد‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كرا، تا ره‌وتی سه‌در داوای لێبوردن نه‌كات، ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق دهكهنو ناگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ڵێت ئه‌وان چاوه‌ڕێی رابه‌ری ره‌وتی سه‌درن كه ئه‌و داوایه بكات.
دوو رۆژ دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر پهرلهمانو په‌رله‌مانتاران، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌ی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد.
كورد له‌به‌غدا خۆی بههاوبهشێكی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات نازانێت، بۆیه ده‌یه‌وێت هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له‌حوكمڕانی، ئه‌مه‌ش داوایه‌كه له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه به‌رده‌وام ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه بۆ كورد جۆرێكی تره، چه‌ند وه‌زیرێكی له‌حكومه‌ت دورخراوه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتاره‌كانیشی به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه هه‌رێم.
تاڤگه ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری كورد كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌نێو بینای په‌رله‌ماندا مانیگرتو داوای چاكسازیی ده‌كرد، پێیوایه رووداوه‌كانی شه‌ممه‌ی رابردووی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز دووباره دەبنه‌وه "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جدی بۆ چاكسازی ههڵنهنرێت".
تاڤگه مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كوتله كوردستانییه‌كان به‌بڕیارێكی "چاره‌نوسساز" وه‌سفده‌كات، "ده‌بێت له‌سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیره كورده‌كان‌و ده‌ستهه‌ڵگرتن لهپشكهكانی كورد له‌به‌غدا، ده‌ستپێبكات".
دوێنێ دوشه‌ممه، فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عیراق، داوایكرد ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانیدا كۆببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا داوایه‌كی ره‌سمی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه له‌فراكسیۆنه‌كان نه‌كراوه.
تاڤگه وتی "ئه‌گه‌ر كورد بڕیاری له‌سه‌ر بایكۆتكردندا، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و بایكۆته له‌سه‌رۆك كۆمار‌و ده‌ستبه‌رداربونی لهپشكهكان له‌به‌غداوه ده‌ستپێبكات".
ره‌وتی سه‌در چه‌ندان جار هۆشداریدا لهپهسهندنهكردنی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات له‌لایه‌ن پهرلهمانو به‌پێویستی زانی له‌ڕێی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه، پشكداری كۆتایی بێت.
ئه‌و ره‌وته كه موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كات، داوا ده‌كات پرۆسه‌ی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌ستپێبكات.
گرفته‌كه بۆ كورد جۆرێكی تره، چونكه له‌هه‌رێم ململانێیه‌كی سیاسی به‌هێز هه‌یه‌و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌نێو خۆیاندا هاوڕاو كۆك نین.
