نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات

نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات
نووسینگەی ئەیاد عەلاوی ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چوونی عەلاوی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.

لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی عەلاوی رایگەیاندووە، ھەندێک لە راگەیاندنەکانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە کە عەلاوی سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی داھاتوودا پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عەلاوی نەک باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەڵکو سەردانی باڵیۆزی ھیچ وڵاتێکی تری نەکردووە، جگە لەوەی لە چەند ھەفتەی رابردوودا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی عیراق بانگھێشتی ئێوارەخوانێک کرا بۆ باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا بەئامادەبوونی وەرزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

راشیگەیاندووە کە ئەیاد عەلاوی بەو شێوەیە نایەوێت پۆست وەربگرێت، چونکە ئەوە بنەمایەکی جێگیرە کە وەرگرتنی پۆستێکی لەو شێوەیە پشتدەبەستێت بەکۆدەنگی سەرجەم لایەنەکانی عیراق.






ZNA
Top