سەدر بە سەردانێکی لەناکاو دەچێتە ئێران

 سەدر بە سەردانێکی لەناکاو دەچێتە ئێران
سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا، موقتەدا سەدر، ڕاوێژکاری ڕەوتی سەدر، سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و سەردانەکەشی لەناکاو دەبێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە: “بڕیارە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی (نەجەف)ەوە، موقتەدا سەدر، لە ڕێگای هێڵی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە، بەرەو شاری (قوم)ی ئێران بەڕێ بکەوێت”.

چاودێران پێیان وایە کە ئەو سەردانەی سەدر، پەیوەندیی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئەو هەڵسوکەوتانەوە هەیە کە خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر ئەنجامیان داوە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر، داوای چوونە دەرەوە و دەستبەرداربوونی ئێرانیان لە کاروباری عێراق کردووە”.







باسنيوز
Top