تاوتوێی له‌كار لادانی عه‌بادی ده‌كرێت

تاوتوێی له‌كار لادانی عه‌بادی ده‌كرێت
"سهام موسا" په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی "به‌در" له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌له‌دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا تاوتوێی له‌كارلادانی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا. هاوكات ئاماژه‌ی به‌هه‌بوونی پیلانێكی ده‌ره‌كی كرد بۆ ڕووخاندنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتی: " چوونه‌ ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ناوچه‌ی سه‌وز و بینای په‌رله‌مان، نیشانه‌ی لاوازی عه‌بادییه‌ له‌ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و، بێ توانایی فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانه‌ له‌ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزدا، بۆیه‌ له‌دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا تاوتوێ له‌كارلادانی عه‌بادی و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت".

هه‌روه‌ها گوتی: " پیلانێكی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌سعودیه‌ دایڕشتوه‌ بۆ ڕووخاندنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق، داوا ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه‌".
Top