دوو ته‌قینه‌وه‌ له ‌عیراق 33 كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌

دوو ته‌قینه‌وه‌ له ‌عیراق 33 كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌
به‌هۆی‌ روودانی‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له ‌شاری‌ سه‌ماوه‌ی‌ باشووری‌ عیراق، ژماره‌یه‌ك زۆر هاوڵاتی‌ كوژران و برینداربوون.

ئاژانسی‌ فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 33 كه‌س كوژران و 40 كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

دوای‌ روودانی‌ ته‌قینه‌وه‌كان، رێكخراوی‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ داعش، ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.
Top