باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: نیگەرانین لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی بەغدا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگەیاند، نیگه‌رانی خۆمانی له‌هه‌مبه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 30 نیسان نیشان ده‌ده‌ین، كه له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان روویدا و تیایدا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامدراو زیان به مومته‌له‌كاته‌كان گه‌یه‌نرا.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، له كاتێك ده‌زانین كه خۆپیشاندانی ئاشتییانه مافی هه‌موولایه‌كه، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا، هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین، دان به‌خۆیان بگرن، رێز له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان و مافی یه‌كتری بگرن.
ده‌شڵێت، هانی حكومه‌تی عێراق و هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌منی و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ین، به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن له پێناو هێنانه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش و بردنه‌پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی سیاسی و ئابووری.
ئه‌وه‌شی وتووه، هێشتا داعش دوژمنێكی سه‌رسه‌خت و به‌ردوامه، له هێرشه كوشنده‌كانیدا له‌سه‌رجه‌م وڵات‌دا به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت. بۆیه داواده‌كه‌ین له هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی داعش له‌ناو به‌رن، بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بكرێت، هه‌روه‌ها له پێناو پته‌وكردنی پێگه‌ی حكومه‌تێكی شه‌فاف و كه‌شێكی ئارام هێمن و جێگیری باری ئابووری.
باڵۆێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردووه، ئه‌مه‌ریكا شه‌ریكێكی پابه‌نده بۆ حكومه‌تی عێراق، له هه‌موو لایه‌كه‌وه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.
