سبه‌ینێ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆده‌بنه‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسێنگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه و تییداهاتووه، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامبده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و هه‌ڵكووتانی ئه‌مڕۆی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و رێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری وه‌زاریی چاوه‌ڕوانكراو و رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و سه‌ركرده سیاسییه‌كان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
