جبوری هۆشداری له‌ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌دات
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه وێنه‌ی بۆ میدیاكان نێردرا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: " داوا له‌سه‌در ده‌كه‌ین خۆپیشانده‌ران بكشێنیته‌وه، نه‌بادا دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و، ده‌وڵه‌تی عێراق دابڕوخێت".
جبوری جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی تازه له‌عێراقدا كه‌دوور بێت له پشك پشكێنه و حیزبایه‌تی.
ئه‌مڕۆ له‌دوای ئاڵۆزبوونی بارودۆخی به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌رمانی كرد هه‌موو هێزه‌كان له‌ئاماده‌باشیدابن و، مۆڵه‌ته فه‌رمییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، باری نائاسایی جۆری "جیم"یش ڕاگه‌یه‌نرا.
ئاڵۆزبوونی دۆخی به‌غدا له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه په‌رله‌مان نه‌یتوانی كاندیده ته‌كنۆكراته‌كان له‌جێی وه‌زیره حیزبییهكانی ئێستای حكوومه‌تی عێراق دابنیت.
