به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌یان كه‌سی كرده قوربانی
له‌ڕاگه‌یه‌نراوی پۆلیسدا هاتووه: " 24 كه‌س كوژران و 38 كه‌سی تیریش برینداربوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا له بازاڕێكی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵاندا".
هاوكات له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی"ئه‌عماق" بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسیارێتی ئه‌و ڕێكخراوه له‌ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ بارودۆخی به‌غدا به‌ته‌واوی تێكچووه‌و، خۆپیشانده‌ران له‌دوای وتارێكی "موقته‌دا سه‌در" كه‌له‌شاری نه‌جه‌فه‌وه پێشكه‌شی كرد، توانییان ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مانی عێراق داگیربكه‌ن.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له‌ئێستادا به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێكه‌وتوون و، ده‌یانه‌وێت جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكم له‌عێراقدا كۆنترۆڵ بكه‌ن.
