چوونه‌ نێو پەرلەمان، پیلانی پێشوه‌خته‌ بووه‌

 چوونه‌ نێو پەرلەمان، پیلانی پێشوه‌خته‌ بووه‌
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ڕووداوەکەی ئەمڕۆ پلانی پێشوەختەی بۆ دانرابوو، چونکە وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، لە کاتی هێرشیان بۆ سه‌ر پەرلەمان، كۆی دەرگاکان بە ڕوویاندا کرانه‌وه‌.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەردەلان نورەدین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ھاتنی خۆپیشاندەران بۆ ناو پەرلەمان، لەوکاتەوە دروست بوو، كه‌ نیسابی یاسایی تەواونەبوو تا ده‌نگ بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی بدرێ، هه‌ر پاش ئه‌وه‌ دەرگاکانی پەرلەمان بە ڕووی خۆپیشاندەراندا کرانەوە و ڕوویان کردە ناو ھۆڵی پەرلەمان، هه‌ڵبه‌ته‌ ئەمە پێشوەختە پلانی بۆ دارێژراوه‌.''

(ئەردەلان نورەدین) گوتیشی، ھەموو پەرلەمانتارانی کورد سەلامەتن و، ئێستایش لە فڕگه‌ی به‌غداین و نیاز وایه‌ بۆ ھەرێمی کوردستان بگه‌رێینه‌وه‌.

گوتیشی، لە سبەینێوە پەرلەمان دەکەوێتە پشووه‌وه‌ بۆ ماوەی دوو مانگ، بۆیە رەنگە ھەفتەی دابێ، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی دۆخی ئێستا بکرێت.
Top