به‌په‌له‌.. خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن

 به‌په‌له‌.. خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن
دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خۆپێشانده‌رانی گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌وڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامێكدا شۆڕشى دژى حكوومه‌تى عێراق راگه‌یاند و به‌شدارى سیاسى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵپه‌سارد و زۆرینه‌ی به‌شداربووانی خۆپێشانده‌ره‌كانیش له‌ لایه‌نگرانی ئه‌و ڕه‌وته‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی شكاندنی ده‌رگا و ده‌روازه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌شوێنه‌كه‌ن و ڕێگری له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن.

پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ پاش بڕینى به‌ربه‌سته‌كان‌ له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و گه‌یشتن به‌ناوچه‌ى سه‌وزو چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكومه‌ت بارى نائاسایی له‌به‌غداى پایته‌خت راگه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسیه‌ى رووی له‌عێراق كردووه‌ ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش نوسینگه‌كانى له‌عێراق داخستووه‌.
Top