بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەیاننامەی موقتەدا سەدر، بخوێندرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق بدرێت، بەو هۆیەشەوە خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی دوێنێ هەینیی شاری بەغدا، بۆ ئەمڕۆ دواخراوە. لەمبارەیەوە نووسینگەی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە: “ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە دەرئەنجامێک لەسەر کابینەی حکوومەت، ئەوە سەدر دوا بڕیاری خۆی دەدات و پەیامێکی تازە دەگەیەنێتە سەرجەم لایەنەکانی عێراق”. بۆیە داوایان لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە، پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدرێت، ڕێک بکەون.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی هەفتەی ڕابردووی نێو پەرلەمانی عێراق، نەتواندرا سەرجەم کاندیدەکانی کابینە تازەکەی عەبادی دەنگیان لەبارەوە بدرێت، بەو هۆیەشەوە دەنگدانەکە بۆ ئەمڕۆ شەممە 30\4\2016 دواخرا.
باسنیوز
