فوئاد مه‌عسووم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بووه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ش به ئه‌وه دراوه كه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌غداد له میانه‌ی گه‌شته خێرا و به‌په‌له‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنی بۆ كرد و تیایدا دوپاتیكرده‌وه ،هێزه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه له‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ متمانه به خۆ بكه‌ن و متمانه‌ی هاووڵاتیانیشیان به‌ده‌ستهێناوه كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له جه‌نگی دژ به تاقمی داعشی ،ستایشی ئه‌و رۆڵه گرنگهیشی كرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی و خۆبه‌خشه عه‌شایره‌كان بینیویانه له یارمه‌تیدانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵییدا بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌كان كه وره‌ی چه‌ته‌كانی داعشی تێرۆریستیان روخاندوه و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌یی به‌سه‌ریاندا نزیك كردۆته‌وه .
ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دوای ئه‌وه‌بوو كه فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی خۆیدا نه‌گه‌یشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دیاریكراو و تایبه‌ته‌كه‌ی نێوانیان كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی و ئه‌منیی و ئابوریی له ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات .
سه‌رۆك كۆماری عێراق رونیكرده‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتیی ههلو مه‌رجی سیاسیی به‌ره‌و جێگیر بون و ئۆقره‌یی ته‌واو هه‌نگاو ده‌نێت ،ئاماژه‌یكرد بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له پێناوی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه به‌م دواییه روبه‌ڕویان بوه‌وه به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی زیاتر بۆ زامنكردنی پێشكه‌وتنی عێراق و به‌هێزكردنی یه‌كێتییه‌كه‌ی .
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بایدن ستایشی سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كانی كردووه له به‌ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان به شێوازی دیموكراسیی ، هه‌وڵه‌كانی مهعسومیشی به‌رز نرخاند له پێناوی پاراستنی یه‌كێتیی و ئۆقره‌یی عێراق و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموكراسیی تیایدا ، پشتیوانیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیشی نوێكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدایه له جه‌نگه‌كه‌ی دژی تێرۆر و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه كلیلی ئۆقره‌ییه له ناوچه‌كه‌دا به‌و پێه‌ی خاوه‌نی وزه و سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی و توانایه‌كی یه‌كجار زۆره .
بایدن رونیكرده‌وه كه هه‌ست به به‌ره‌پێشچوونی گه‌وره ده‌كات له عێراقدا له بواره جیاجیاكاندا ،رونیشیكرده‌وه بنه‌ما و ئامانجی گه‌شته‌كه‌ی هه‌وڵێكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پشتیوانیكردنی عێراق له روی سیاسیی ،ئابوریی و سه‌ربازیی ، رونیشیكرده‌وه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو ئاماده‌ن به‌م نزیكانه یارمه‌تیی و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به عێراق بكه‌ن .
