عەبادی داوای مۆڵەت دەكات

 عەبادی داوای مۆڵەت دەكات
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاسایی دەبێت و، سەرۆك وەزیران ئامادە نابێت، لەبەر ئەوەی داوای كردووە بۆ تەواوكردنی كابینەكەی تا رۆژی شەممە مۆڵەتی پێ بدەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەردەلان نوورەدین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و، كۆبوونەوەكەیش ئاسایی دەبێت و دەنگ لەبارەی تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت، لەبەر ئەوەی سەرۆكوەزیران داوای كردووە تاوەكو رۆژی شەممە مۆڵەتی پێ بدرێت تا كابینەكەی تەواو بكات".

(نوورەدین) گوتیشی، شاندێك پێك هاتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ مانگرتوواندا قسە بكات و بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا بكەن، بەڵام دیار نییە رازی دەبن یاخود نا.
Top