حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته حزبه‌كه‌ی بێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندووه، عه‌بادی به‌نیازه ده‌ست له حزبی ده‌عوه بكێشێته‌وه كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی عێراق هه‌ڵده‌داته‌وه، كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسیی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نوری مالیكی هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كه‌ی عێراق نه‌رێنی بووه‌و پێشبینی ئه‌وه‌كراوه، مالیكی هه‌وڵی كوده‌تای دابێت دژی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی
