چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش دەتەقێنرێتەوە
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپەری فەرمیی حزبەکەی ڕاگه‌یاند: “له به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە (27\4\2016)وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك بۆردومانی گونده‌كانی (خالیدییه و كهربهلۆك)یان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا 4 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه بۆ ته‌قاندنه‌وه ئامادە کرابوون”. ئاماژەشی بەوە داوە کە هەرچەندە داعش هیچ چەکدارێکی بەهۆی بۆردومانەکانەوە نەکوژراوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.
