لیوای هەولێری سوپای عێراق گوندێکی نەینەوا رزگار دەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە لیوای 91ـی فیرقەی 15ـی سوپای عێراق راگەیاند: کە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 27ـی نیسانی 2016، هێزێکی لیوای 91 و لیوای 72ـی فیرقەی 15 بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکان، هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی داعش لە سنووری شاری مەخموور.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، کە هێزەکەی سوپای عێراق بەبێ هیچ زیانێکی گیانی توانیویانە گوندی (مەهانە)ی سەر بە شاری مەخموور رزگار بکەنەوە، کە 23 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری مەخموورەوە دووەرە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون.
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیرکرد.
باسنیوز
