لە 10 وەزیر، پێنجیان دەنگیان لەسەر درا
ئەندامی كورد لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (بەنگین شەوكەت عابد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمڕۆدا (حەیدەر عەبادی) ناوی 10 وەزیری پێشكەش كرد و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو، وەزیری ئاو و ئاوەڕۆكان و تەندروستی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا و خوێندنی باڵا دەنگیان لەسەر دراوە و ڕەزامەندیش لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی پێنج وەزیری تر درا، بەڵام دەنگ بۆ وەزیرەكان لە شوێنیان نەدراوە".
(شەوكەت ) گوتیشی: "ماوەی 48 سەعات كات دراوە بە سەرۆكوەزیران تا رۆژی شەممە وەزیرەكانی تریش بخرێنە دەنگدانەوە".
