عەبادی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەكات
نەوزاد رەسوڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند"بەپێی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکی پەرلەمان، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا رێژەی یاسایی تەواودەبێت و، رەنگە هەردوو لیستەکەی عەبادی بۆ پێکهێنانی حکومەتی تەکنۆکرات بخرێنە دەنگدانەوە".
سەبارەت بەو دوو لیستەی حەیدەر عەبادی بۆ حکومەتی تەکنۆکرات ئاراستەی پەرلەمانی کردوون، نەوزاد رەسوڵ گوتی:"لیستی یەکەم عەبادی خۆی ئامادەیکردووە بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکان، لە لیستی دووەمیشدا ناوی هیچ كاندیدێكی كوردی تێدانییە، بەو پێیەی وەزیرانی كورد لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی دەنگ بە لیستی دووەمی عەبادی بدەن، ئەوە رای سەرکردایەتی سیاسی کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشە".
رووداو
