توێژەرێك لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیك: عێراق توانای بونیادنانەوەی ناوچە کاولبووەکانی نییە

 توێژەرێك لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیك: عێراق توانای بونیادنانەوەی ناوچە کاولبووەکانی نییە
توێژەرێك لە دامەزراوەی ڕەفیق هەریری و ئەنجوومەنی ئەتڵانتیك باس لە كورتهێنانی بودجەی حكوومەتی عێراق دەکات کە توانای بنیادنانەوەی شوێنە كاولبووەكانی دوای شەڕی نییە.

دكتۆر (نوسەیتە یونس) توێژەر لە دامەزراوەی ڕەفیق هەریری و ئەنجوومەتی ئەتڵانتیك دەڵێت: "حكوومەتی عێراق بە بڕی 25 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە و ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بنێت بۆ بنیادنانەوەی شوێنە كاولبووەكانی دوای شەڕ ."
ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی بەكارهێنانی یەدەگی بانکییەوە لە ساڵی ڕابردوودا توانیوویەتی مووچەی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەكانی بدات و لە ڕێگەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومیشەوە مووچەی حەشدی شەعبی دابین كردووە.

شایانی باسە، دوای ئاشکرابوونی گەندەڵیی ئەم دواییەی حکوومەتی عێراق کە بە گەورەترین گەندەڵیی سەردەم ناوبانگی دەرکرد و چەندین سەرکردە و بەرپرسی باڵای حکوومەتەکانی عێراقی تێدابوو، حکوومەتی بەغدا بە شاردنەوەی ئەو کورتهێنانە، پەنای بردە بەر بانکی ناوەندی کە بە وتەی چاودێران گەورەترین کارەسات بوو بۆ عێراق کە بە هۆیەوە ئابووریی وڵات تووشی داڕمانی گەورە هات.
Top