بە هاوکاریی پێشمەرگە 49 خێزان لە ژێر دەستی داعش رزگار دەکرێن
رۆژی شەممە 23ـی نیسانی 2016، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگار کردنەوەی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هاوکاریی سوپای 15ـی عێراقیان کردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە گوندی حاج عەلی لە باشووری مووسڵ ئەنجامدرا، بووە هۆی رزگارکردنی 49 خێزان لەژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە توندڕەوە.
