دوو سبه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مڕۆ رابه‌ری ره‌تی سه‌در موقته‌دا سه‌در داوای كرد رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بدرێت و داخوازی ئه‌وه بكرێـت، له دانیشتنێكی ئاشكرای په‌رله‌مان ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بدرێـت.
سه‌در چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێ رێژه‌ی یاسایی پێویست بۆ ده‌نگدان به‌كابینه‌ی نوێ به‌ده‌ست نه‌یه‌ت.
وتیشی، ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌یان تۆقێنێت و ناچاریان ده‌كات دابنیشن و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، داواشی له گه‌ل كرد ئافره‌ت و پیاو و به‌ته‌مه‌ن و منداڵ گرد بنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكرێت.
