عه‌بادی سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات

عه‌بادی سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات
شای سعودیە بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و پشتگیریی وڵاتەکەشی لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ عێراق رادەگەیەنێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە کردووە و تاوتوێی شەڕی دژی داعشیان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی، شا سەلمان پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە دژی داعش و رێکخراوە توندڕەوەکان دەربریوە و ھەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی ”ناوچەکە ئارام نابێت ئەگەر وڵاتەکان ھاوکاریی یەکتر نەکەن“.

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، شا سەلمان بانگھێشتی حەیدەر عەبادی کردووە تاوەکو سەردانی سعودیە بکات، بۆ ”کردنەوەی رێگاکانی ھاوکاریی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە“.
Top