ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە دەستپێدەکات

 ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە دەستپێدەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوخە دەستپێدەکات.

حەمید ئەحمەد هاشم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار راگەیاند، ئامادەکارییە سەربازییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوخە کۆتاییان هاتووە.

حەمید ئەحمەد پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوخە دەستپێبکات. پێشیوایە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە زۆر ناکێشێت.

قەزای فەللوجە، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار، 45 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای بەغدا دوورە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، ئاماژەی بەوەشکرد، 300 خۆبەخشی فەللوجە لە سەربازگەکانی حەبانییە و عامرییە لە مەشق و راهێنانی چڕدان و بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
Top