دوو وەزارەت فەرمانبەرەکانیان ڕەوانەی ماڵەوە دەکەنەوە

دوو وەزارەت فەرمانبەرەکانیان ڕەوانەی ماڵەوە دەکەنەوە
بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە ھەردوو وەزارەتی داد و دارایی عێراق مۆڵەتی کراوە دەدەنە فەرمانبەرەکانیان تا کاتێکی نادیار.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، بەھۆی بەرفراوانبونی خۆپیشاندانەکانەوە، خۆپیشاندەران وەک دەربڕینی ناڕەزایی دژی گەندەڵی و پێداگری لە گۆڕینی حکومەت گەمارۆی چەند وەزارەتێکیان داوە لەنێویشیاندا وەزارەتەکانی دارایی و داد.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکراشی دەکەن، ھەردوو وەزارەتی داد و دارایی، بە مەبەستی سەلامەتی فەرمانبەرەکانیان بڕیاریانداوە دەوامی فەرمی ڕابگرن و مۆڵەت بدەنە فەرمانبەرانیان تا کاتێکی نادیار و چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە دەکەن.

ئالۆزییە سیاسییەکانی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا ھێناوە و ڕێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە لەسەر شەقامەکان بمێننەوە تا ئەوکاتەی گۆڕانکاری لە حکومەتدا ئەنجام دەدرێت و حکومەتێکی تەکنۆکرات دوور لە پشک پشکێنەی حزبی دادەمەزرێت
Top