دانیمارک ٤٠٠ سەرباز بۆ شەڕى داعش دەنێرێت بۆ عێراق و سوریا
ئاژانسی سکاى نیوز ئەمڕۆ ٢٠ى نیسان بڵاویکردەوە، پەرلەمانى دانیمارک یاسایەکى دەرکردوە و لە ناوەڕاستى ئەمساڵدا دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بە پێی یاساکە دانیمارک ٤٠٠ سەرباز و حەوت فڕۆکەى ئێف ١٦ و یەک فڕۆکەى سی ١٣٠ دەنێرێت بۆ عێراق وسوریا بۆ بەشداریکردن لە جەنگى داعشدا.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات لارس لوکى سەرۆک وەزیرانى دانیمارک ڕایگەیاند "داعش ڕێکخراوێکى تیرۆرستى و بێسوز و دوورن لە بەهاى مرۆڤایەتى و پێویستە سەرجەم وڵاتان ڕووبەڕوویان ببێتەوە".
دانیمارک یەکێکە لە وڵاتانى بەشدار لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کە لە لایەن ئەمەریکاوە فەرماندەیی دەکرێت و پێشتریش ١٢٠ سەربازى وەک ڕاوێژکار و کارمەندى هونەرى ناردووەتە عێراق بۆشەڕى داعش.
سەرچاوەكان : NRT
