جبوری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد
سه‌لیم جبوری روونی كرده‌وه كه له راستیدا ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر نه‌بوونی رێژه‌یی یاسایی ئه‌ندامان به دانیشتن ئه‌ژمار ناكرێت، نیگه‌رانی خۆشی بۆ هه‌وڵی هه‌ندێك ده‌ربڕی كه ده‌یانه‌وێ ئیراده‌ی خۆیان به زه‌بری هێز دوور له چوارچێوه‌كانی یاسایی بسه‌پێنن.
جبوری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوری وا ده‌خوازێت وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌فتار بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له شكۆی ئه‌نجومه‌ن بكرێت هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی و مشته‌كۆڵه له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته دیالۆگی شارستانیانه له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌مان، بۆیه دانیشتن و كاره‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵده‌په‌سێرێت
