وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات

 وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق کۆببێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 18ـی نیسانی 2016، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.



هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئاشتۆن کارتەر دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و خالید ئەلعوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق تاوتوێ دەکات.





باسنیوز
Top