دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا

 دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد لە كۆبونەوەی شەوی رابردوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەراندا لەگەڵ سەرۆكی قەوارە سیاسییەكان بڕیار دراوە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەن بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتۆتە ئاراوە، بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.


زانا رۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: لە كۆبونەوەكەی شەوی رابردووی سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەگەڵ سەرۆكی قەوارە سیاسییەکان بەهۆی ئەگەری دروستبوونی گرژی‌ و ئاڵۆزی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، بڕیار لەسەر دواخستنی بۆ کاتێکی نادیار دراوە".



هەروەها گوتی "پەرلەمانتارانی مانگرتوو سوورن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەكەی خۆیان ‌و بڕیارە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆیاندا دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێرن".



روونیشی كردەوە "ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیش قسەی لەسەر ئەو بارودۆخی نوێیە دەبێت ‌و ئەگەر دانیشتنەكەی پێنجشەممەی رابردووی پەرلەمانتارە مانگرتووەكان پەسەند بكات، ئەوا لێرە بەدواوە مامەڵە لەگەڵ دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن دەكرێت".










باسنيوز
Top