وەزیرەكانی سەدر دەستیان لە حكومەتی عەبادی كێشایەوە

 وەزیرەكانی سەدر دەستیان لە حكومەتی عەبادی كێشایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرەكانی كوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر دەست لەكاركێشانەوەیان لە حكومەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.


كوتلەی ئەحرار لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكان لە ئەنجامی سووربوونی كوتلە سیاسییەكان هات لەسەر ئەوەی هەر دەبێ وەزیرەكانیان لەلایەن خودی كوتلەكانیانەوە دەستنیشان بكرێن و دەستبەرداری بەرژەوەندییە حزبیە تەسكەكانیان نەبوون.


لەمبارەوە جەواد جبووری گوتەبێژی ڕەوتی سەدر بۆ تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) گوتی "هەرموو بژاردەیەك لەبەردەم رەوتی سەدر ئاوەڵایە، تەنانەت بۆی هەیە دووبارە دەست بەمانگرتن بكەینەوە لەبەردەم ناوچەی سەوز".


لای خۆیەوە لیستی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی رەتی كردبووەوە هیچ كەسێك بەنێوی ئەوانەوە بچێتە نێو حكومەتە (تەكنۆكراتەكە)ی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران.











باسنیوز
Top