عه‌بادی لیستێكی نوێی كاندید پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات
كۆتایی مانگی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی، له دۆسیه‌یه‌كی داخراودا ناوی 16 كاندیدی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ماوه‌ی 10 رۆژی دیاریكرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له سی ڤی كاندیده‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان.
ئه‌و كاندیدانه‌ی عه‌بادی به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤییه‌كانیان پێكیهێناوه، له‌ئێستادا كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتوون كاندید پێشكه‌شبكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته وه‌زاریانه‌ی به‌ریانده‌كه‌وێت.
نیازی معماری ئۆغڵو بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند : ئه‌و لیسته نوێیه‌ی عه‌بادی، كاندیدی كوتله سیاسییه‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی تێدایه، به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی عه‌بادی دیاریكردوون".
به‌وته‌ی ئۆغڵو، له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی ئه‌و لیسته نوێیه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عه‌بادی و كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه.
بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناڕه‌زایی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی عه‌بادی كۆتایی مانگی رابردوو راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كرد، جه‌ختیشیكرده‌وه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌كان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان عه‌بادی و كوتله سیاسییه‌كان، هه‌ر كوتله‌یه‌ك سێ كاندید بۆ هه‌ر پۆستێكی وه‌زاری پێشكه‌شده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌لیم شه‌وقی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی مواتن سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عیراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوێنێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندبوو : ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندید ده‌كرێن ده‌بێت به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه بێت كه عه‌بادی دیاریكردووه كه بریتین له‌وه‌ی كاندیدی ته‌كنۆكرات بن و شاره‌زایی ئیداریان هه‌بێت".
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوتله‌ی مواتن، كوتله سیاسییه‌كان ده‌ستیانكردووه به پێشكه‌شكردنی كاندید به عه‌بادی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سێ كاندیده یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوتله‌ی مواتن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، به‌شێك له‌و كاندیدانه‌ی عه‌بادی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه، په‌سه‌ندكراون و به‌شێكی گه‌وره‌شیان ده‌گۆڕدرێن به كاندیدی كوتله سیاسییه‌كان كه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا له‌ساڵیادی كۆچی دوایی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم له‌ناوچه‌ی جادریه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤی كاندیده نوێیه‌كانی كابینه‌ی نوێ كاره‌كانیان ته‌واوكردووه‌و تێبینیان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ناوه‌كان هه‌یه، بۆیه داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ن ناوی دیكه‌یان پێشكه‌شبكات.
خه‌ندان
