جبووری: ده‌بێ چاو به بونیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تدا بخشێنرێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9.4.2016)، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێ: "پرۆسه‌ى چاكسازى ته‌نیا له گۆڕانكارى پۆسته‌كان ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێت چاو بخشێنرێته‌وه به پرۆگرامى بونیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و كاركردن بۆ ده‌ركردنى چه‌ند بڕیار له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگایی جێبه‌جێ بكرێت".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا، تواناى ئه‌وه‌ى نییه دوو جار یه‌ك ئه‌زموون تاقی بكرێته‌وه.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان، له گوته‌كه‌یدا له ساڵڕۆژی تیرۆركردنی محه‌مه‌د باقڕ حهكیمكه ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق سازی كرد، گوتیشی: "په‌رله‌مان داواكارى ئاڕاسته‌ى ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه كرد بۆ دڵنیابوونه‌وه له كاندیده‌كان، هه‌روه‌ها بۆ لیژنه تایبه‌ته‌كان نێردراوه بۆ چاوخشاندن به تایبه‌تمه‌ندى كاندیده‌كان".
روونشی كرده‌وه كه ئه‌و لیژنانه كاره‌كانیان ته‌واوكردووه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ته‌وه، پێویست ده‌كات له‌وه‌دا بیقۆزینه‌وه كه ناوى دیكه پێشكه‌ش بكرێن.
هاوكات هه‌ر له هه‌مان فێستیڤاڵدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، گوتى: "سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێت له‌و لایه‌نانه‌ى هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر كاندیده‌كانى كابینه‌ى نوێ".
باسنيوز
